ئەوانەی بەشە خۆراکیان ڕاگیرابوو بە مەرج بۆیان دەگەڕێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ئەوانەی فۆرمی خۆراکی ئەلکترۆنییان دروستنەکردبوو بەشە خۆراکیان ڕاگیرابوو، بەڵام ئەوەی ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک بکات بەشە خۆراکیان بۆ دەگەرێتەوە. 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گوتی: لە سنووری پارێزگای دھۆک خەڵکێکی زۆر ھەبوو فۆرمی ئەلکترۆنی خۆراکی چاکنەکردبوو جا ھەریەکە و بەھۆکارێک بۆیە بەشە خۆراکیان ڕاگیرا، بەڵام ئێستا کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت بەو مەرجەی ئەو کەسانە بچنە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە دھۆک و بوونی خۆیان بسەلمێنن، ھەندێک پێویستییان بە پشتگیری ھەیە بیبەن، ئەوکات بۆیان دەگەڕێتەوە ئەگەر نا بەشە خۆراکیان ھەر بە ڕاگیراوی دەمینێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی: ئەوانەی بەشە خۆراکیان ڕاگیرابوو ژمارەیان نزیکەی ٢٠ھەزار کەس بوو، بەڵام ئێستا بەردەوام خەڵک دەچن بۆ بەرێوبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک و بەشە خۆراکی مانگانەیان بۆ دەگەڕێتەوە و ئەو ژمارەیەی پێشتر ھەبوو زۆر کەمیکردووە، بەڵام ھەشە ناوی دووبارەیە، مردووش ڕەشنەکراونەتەوە، بۆیە ئەمانە بەشەخۆراکیان بۆ ناگەڕێتەوە. 

گوتیشی: ھەر کەسێک بەشە خۆراکی مانگانەی بڕاوە پێویستە بچێت بوونی خۆی بسلمێنێت و بەشە خۆراکی بۆ بگەرێتەوە و فۆرمی خۆراکیشی نوێ بکاتەوە. 

دڵخوازەكانتان