لیستی نوێی مووچە راگەیێندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیستی نوێی مووچەی راگەیاند، کە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2024ـە و لە ماوەی حەوت رۆژدا دابەش دەکرێت.

بەپێی لیستەکە، کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 1-2-2024)بڵاویکردووەتەوە، دابەشکردنی مووچە لە سبەیەوە (2-2-2024) بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و رۆژی پێنجشەممە (8-2-2024) بە دابەشکردنی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

چەند خولەکێک پێش راگەیاندنی لیستی مووچە، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکی دیکەدا، رایگەیاندبوو “کەمێک لەمەوبەر بڕی 618 ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، کە دەکاتە تەنها 65٪ـی کۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.”

لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتبوو “دوای گەیشتنی پارەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی 325 ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروست بووە، لە رۆژی هەینی دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت. 

دڵخوازەكانتان