لە دەڤەری راپەڕین کۆمەڵێک بەڕێوەبەرایەتی دەكرێنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی 20224، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیار دراوە کۆمەڵێک بەڕێوەبەرایەتی بکرێتەوە تاوەکو ئەرکی دانیشتووانی ناوچەکە بە ئاسانی بڕوات

.

بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت :” دەسەڵاتی تەواوی خۆیان دابەزاندووە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، بۆ ئەوەی کاروباری جووتیاران خاوەن کار و پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن بەبێ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەت.

دەڤەری راپەڕین دەشتێکی گرنگی بە پیتی لێیە کە یەکێک لە دەشتە گرنگەکانی عێراق و کوردستان، ئەویش دەشتی بتوێنە.

وەزیری كشتوكاڵ دەڵێت :” بۆكارئاسانی زیاتر بەڕێوەبەریەتی کشتوکاڵی گشتی راپەڕین، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری، دارستان و پاوان و سەرچاوە ئاوییەکان لەم دەڤەرەدا دەكەینەوە.

دڵخوازەكانتان