كوردبوون كوردایه‌تییە
هیوا ئەحمەد
كورد ناوی نه‌ته‌ویه‌كی هه‌زاران ساڵه‌یه به پاشگری(ایه‌تی) ده‌بێت به هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ته‌كانی كورد بوون و تێکۆشان لەو پێناوەدا، له ڕوی ڕێزمانییه‌وه كورد ناوێكی ساده‌یه کە به پاشگری(ایه‌تی) ده‌بێت به ناوێكی داڕێژراو.
مەسعود محەمەد له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات کەپاشگری(ایه‌تی) له‌و وشانه‌دا به‌كار دێن كه په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك(كوردایه‌تی، مه‌ردایه‌تی، خزمایه‌تی…هتد) به‌م تێگه‌شتنه ده‌كریت بگوترێت كوردایه‌تی په‌یوه‌نددیی نێوان تاكه‌كانی كورده. هەموو كورد نه‌ژادێك، مه‌حكومە به كورد بوون، وە كوردایەتییەكه‌یشی هه‌بووییه‌كی میژووییه. گه‌رچی ئه‌م گه‌له له دێرزه‌مانه‌وه ده‌ركه‌وته‌كانی فره‌چه‌شن و ئاراسته‌كانیشی فره ته‌رز بووبن، به‌ڵام كوردبوون كۆكه‌ره‌وه‌یان بووه، ته‌نانه‌ت پێش سه‌رهه‌ڵدانی تێزه‌كانی (ماركس و ئێنگڵس) كه بە چەمکی (International) ناسرابوو، کاردانەوەکان بەرامبەر ڕەتکردنەوەی نەتەوە و دەوڵەتی نەتەوەیی، بوو به‌هۆی خه‌مڵینی بیری نه‌ته‌وەیی، كورد له به‌رده‌م ئینكاری نەژادیدا بووە، ئەم گەلە پارێزگاری لە شوناسی كوردبوونی خۆی كردووە، ئەم هەوڵانەش بۆ دەستەبەری مانەوە كوردایەتییە.
له كورترین پێناسه‌دا
كوردایه‌تی ده‌رهاویشته‌ی (تحقیق الزات) سه‌لماندنی خوده، له به‌رده‌م ته‌حه‌دیی سڕینه‌وه‌دا، كاتێك مرۆڤێكی كوردی له دایك ده‌بێت، به كوردی ڕایه‌ڵه‌ی ژیان ده‌كرێت، یه‌كه‌مین شتێك کە فێر ده‌بێت، زمانی كوردییه، كاری زمان جگه له تێگه‌شتنه باوه‌كه‌ی، كه هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یە به زیندوویی، گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی هزری كورده بۆ یه‌كتر، وه ئه‌و زمانه ئامرازی ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوانیانه له‌سه‌ر جوگرافیایه‌كی دیاری كرا‌و، كاتێك كلتوور و فه‌رهه‌نگ و ئەدەب و زمان و ژیاری ده‌بێت به گوتاری كوردی، ئه‌وكات ده‌رهاویشته‌ی دیالیكتی فكری كورد، ده‌بێت به كوردایه‌تی. تێگه‌شتنیكی نالۆژیكییه ئه‌گه‌ر وا وێنا بكرێت کە كوردایه‌تی ته‌نیا ئه‌و (سیستم و حوكمڕانی و حیزبایه‌تی)یانه‌یه كه هه‌بوون، جگه له‌وه‌ی ناپێگەیشتویی هزرە‌ی مرۆڤە، كه كوردایه‌تی بە کەم وێنا بكات، جۆریكشه له گرێیی خۆبەكەم زانین و نەبوونی هۆشیارییە، لە مەفهومەكەی.
كوردایه‌تی ماهییەتی بیری كورد بوون و گڕێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێشینانه بۆ مانه‌وه به كوردی.