بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە، ڕێگایەكی سەرەكیی سنووری سلێمانی دادەخرێ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، بەهۆی ڕژانی سووتەمەنییەوە، ڕێگایەكی سەرەكیی سنووری سلێمانی دادەخرێت.

كەمێك پێش ئێستا (چوارشەممە 24/1/2024)، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بەهۆی ڕژانی سووتەمەنی لەسەر ڕێگای سەرەکیی دەربەندیخان ـ زەڕایەن، نزیک گوندی بیرکێ، ڕێگاکە بەربەست کراوە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی کردنەوەی ڕێگاکەدان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ‎تا کاتی کردنەوەی ئەو ڕێگایە، شۆفێران دەتوانن ڕێگا جێگرەوەکان بۆ هاتوچۆ بەکار بهێنن، وەک ڕێگای ناوتاق، قەرەداغ و ڕێگای نەوتێ.

دڵخوازەكانتان