خۆپێشاندەران تونێلی دەربەندیخانیان داخست

بەهۆی زۆریی رووداوەکانی هاتووچۆ و خراپیی رێگەوبانەکانی سنوورەکەوە، بەشێک لە دانیشتووانی قەزای دەربەندیخان لە خۆپێشاندانێکدا تونێلی قەزاکەیان داخست؛ قایمقامی شارەکەش دەڵێت، خۆپێشاندانەکە هیچ گرژییەکی لێنەکەوتووەتەوە.

سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان رایگەیاند ، خۆپێشاندەران داوای باشترکردنی رێگە و بانەکان دەکەن.

قایمقامی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشكرد کە رووداوەکانی هاتووچۆ زۆر بوون؛ بۆ نموونە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و رۆژانی رابردووش رووداوی هاوشێوە هەبوون.

قایمقامی دەربەندیخان گوتی: “هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبووە و خۆپێشاندانەکە بە هێمنی بەڕێوەچوو؛ داواکاری خۆپێشاندەران داواکاری ئێمەش بووە لە رابردوودا؛ بۆیە بە دڵنیاییەوە پشتیوانییان دەکەین”.

دڵخوازەكانتان