یەكێتی زانایان: هێرشكردنە سەر وڵاتان پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە

مامۆستایانی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان لەبارەی هێرشەكەی سەر شاری هەولێر رایانگەیاند، هێرشەكە جێگەی نیگەرانییەو داوا دەكەین رابەر و سەرۆك كۆماری ئێران بەزوترین كات بێنە سەر خەت .


مامۆستایانی یەكێتی زانایانی ئایینی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشەكەی سەر شاری هەولێر رایانگەیاند، ئەو هێرشەی كرایە سەر شاری هەولێر لەلای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێگەی نیگەرانییە و داوا لە رابەری ئێران و سەرۆك كۆماری ئێران دەكەین بەزوترین كات بێنەسەر خەت و چیتر ئەو هێرشە ناڕەوایانە نەكرێنە سەر خاكی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەیان بەوەشداوە، داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكەین پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە لای هەموان رونە كوردستان لانكەی هەمو خەڵكێكی ستەملێكراوە و هەرێم شوێنی پێكەوە ژیانی هەمو ئایین و نەتەوەكانە و هەمویان خۆیان بە خاوەن ماڵ دەزانن نەك میوان.

دڵخوازەكانتان