سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئیستۆنیا کرد
ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
ئالار کاریس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پێکەوە باس لەو بابەتانە دەکەن کە جێگەی سەرنجی هەردوولان، وەک پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی داعش.
لەبارەی سەردانەکەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازى له ئالار كاريس سه‌رۆكى كۆمارى ئيستۆنيا كرد كه جارى يه‌كه‌مه سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات”.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “بڕياروايه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆک كۆبوونه‌وه‌يه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ بكه‌ن و بيروڕا بگۆڕنه‌وه”.