لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەرەداخ 11 کەس بریندار بوون

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو پیکاپ لە سنووری قەرەداخ 11 کەس برینداربوون و برینی دووانیان، کە یەکێکیان منداڵە، کەمێک سەختە.

رەئوف شێخ کەمال، قایمقامی قەرەداخ بە رووداوی راگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ لەنزیک گوندی کۆشکی روویداوە و بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ گیانلەدەستدانێک نەبووە.

بە گوتەی قایمقامی قەرەداخ، پیکاپەکان رووبەڕوو بەیەکیاندا کێشاوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا – 122ی سلێمانی راگەیاند، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەرەداخ کراون، بەڵام چوار لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، کە برینی دووانیان سەختە و “تەندروستییان ناجێگیرە،” یەکێک لەو دووانەش کە برینەکانیان سەختە، منداڵە.

دڵخوازەكانتان