ده‌رکه‌وته‌ی ماهییه‌تی هزر له گه‌شته‌که‌ی ڕێچ بۆ كوردستان
هیوا ئەحمەد
گه‌شتنامه‌که‌ی ڕیچ بۆ کوردستان ئه‌گه‌ر وه‌ک مێژوو بیخوێنینه‌وه، ئه‌وه زانیارییه له‌سه‌ر چیرۆکێکی واقیعیی ژیانی کوردان له ڕابردوودا، هاوکات پیاهه‌ڵدانێکی باشیشه بۆ میواننه‌وازی و دڵباشیی کورد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک چه‌مکی میژووگه‌را (هستۆریزم) لێی بڕوانین، به‌رئه‌نجامێکی جیاوازتره، چونکه چه‌مکی مێژووگه‌رایی له کۆی لینکی ڕووداوه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه و، ده‌گاته حه‌قیقه‌تی زانینی ناجێگر (ئیعتیباری) له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌کان.
فه‌یله‌سوف (سپی نوزا) وته‌یه‌کی به‌ناوبانگی هه‌یه، ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌مڕۆت باشبێت له میژووه‌که‌ت ورد ببه‌ره‌وه، به‌شێکی به‌رچاو له نووسه‌ران کنه و بنکۆڵی مێژووی گه‌شتنامه‌که‌ی ڕیچیان کردووه، لێره‌دا قسه له‌سه‌ر دیوێکی دیکه‌ی گه‌شتنامه‌که ده‌که‌ین، ئه‌ویش ده‌رکه‌وته‌ی ماهییه‌تی هزره له ڕووداوه‌کاندا، نه‌ک شێوه و بوونی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ناوه‌رۆکی گه‌شتنامه‌که‌ی ڕیچ ده‌ڵێت: “کورد گه‌لێکی بێئاگابووه له هێڵه سه‌رکییه‌کانی سیاسه‌تی جیهانی و ئۆرده‌ری کۆڵۆنیالیزم، زانیاریی له‌سه‌ر پلێته جیهانییه‌کانی مۆنۆپۆڵ نییه، گه‌لان له چواره‌مین قوناغی گه‌شه‌سه‌ندندان، که‌چی کورد هێشتا کۆده‌کانی قوناغی دووه‌می نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، هیچ توخمێکی ڕه‌گه‌زه‌کانی شارستانیه‌تی تێدا نابینرێت و، نه‌یتوانیوه سوود له کۆلۆنیکردنی ئینگلیزه‌کان وه‌ربگرێت، به که‌مێک تێڕامان ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که کاڵای هزری تاکی کورد میتافیزیکییه، نه‌ک مادی، بۆیه هیچ شتێکی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع بۆ پراکتیزه ناکرێت، ئه‌وه‌شی هه‌یه ناتوانرێت ئه‌زموون بکرێت و ببێت به تیۆر، چونکه زۆرینه‌ی ده‌قی هاورده‌یه و ته‌نها بۆ واعیزه‌دان ده‌بێت”، ریچ له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌کانیدا ئه‌وه باس ده‌کات که کورده‌کان کیبڕکێی ملشکاندنی یه‌کتر ده‌که‌ن، له ناو کورددا خیانه‌ت و لێکه‌وته‌کانی تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده ناتوانرێت هۆکاری درووستی خیانه‌ت دیاری بکرێت، که ڕیشه‌یه‌کی قووڵی مێژوویی هه‌یه و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ‌دا گۆڕان به‌سه‌ر شێوازیدا هاتووه، که زۆربه‌یان له‌پێناو چێژ (پاره و پله و ده‌ستکه‌وتی که‌سی) بووه، له زانستی سایکۆلۆژیای مرۆڤ‌دا، ئه‌گه‌ر که‌سه‌که دوای چێژه خودییه‌کانی که‌وت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه تاکێکی غه‌ر‌یزه‌ییه، ئه‌و جۆره کرده‌یه‌ش ده‌رکه‌وته‌ی ماهیه‌تێکی نامعه‌ریفییه.
له ئه‌سڵدا مرۆڤ ده‌رهاویشته‌ی مێژووه‌که‌یه‌تی، کوردیش ژێرده‌سته بووه، هزریشی بارهێنراوی ژێر ده‌سته‌ییه، ئه‌مه‌ش هۆکاره بۆ ده‌قگرتن به سرووشتێکی ژێرده‌سته‌بوونه‌وه، که ڕازییه به سه‌رداریه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دیکه، به‌ڵام ئاماده‌نییه به ڕابه‌ریه‌تیکردنی سه‌رکرده‌ی خۆی، له ده‌روونی مرۆڤی کورددا ژێرده‌ستیی داگیرکه‌ر بۆ گشته و له شه‌ئنی تاک که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵام قبووڵکردنی سه‌رداریه‌کی کورد تایبه‌تمه‌ندیی گشتی نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به تاکه‌وه و ئه‌مه به نه‌نگی ده‌زانێت.
ڕیچ ده‌ڵێت: “جاری پێشوو والیی به‌غداد میری هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، ساویلکه‌یه، ده‌ڵنیام جارێکی تریش هه‌ڵیده‌خه‌ڵه‌تێنێت، جێگه‌ی تێڕامانه کورده‌کان له‌گه‌ل بێگانه‌کاندا ساویلکه‌ن و له‌گه‌ڵ دووژمن ڕێک ده‌که‌ون، به‌ڵام ناتوانن له ناوخۆیاندا یه‌ک بگرن، ده‌ستوپه‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌سته و ژێرده‌سته نه‌رمه، به‌ڵام ئاشنانین به چه‌مکی یه‌کگرتن و مه‌هامه‌که‌ی، میرنیشینه‌کان ده‌توانن یه‌کتری داگیربکه‌ن، به‌ڵام ناتوانن یه‌ک بگرن، چونکه له‌کاتی هه‌رجۆره نزیکبوونه‌وه‌یه‌کیاندا ئه‌وان بیریان لای سه‌رکرداریه‌تی و ژێر ده‌سته‌ییه، نه‌ک مفهومێکی دیکه”.
رێچ هه‌روه‌ها ئاماژه به نه‌بوونی خانووه‌یه‌کی باش ده‌کات بۆ نیشته‌جێبوون، له‌وباره‌به‌وه ده‌ڵێت: “پاساوی کورده‌کان ئه‌وه‌یه خانووه‌که‌یان هه‌میسشه له‌لایه‌ن عوسمانی یان سه‌فه‌ویه‌کانه‌وه ده‌سوتێنرین”، ئه‌وه‌مه‌ش ده‌مانخا‌ته به‌رده‌م پرسی دیتیته‌رمینیزم که ئایه ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان دێت چاره‌نووسه، نه‌خشه‌کێشراوی پێش وه‌خته‌یه، یان نه‌بوونی ڕوئیای واقیع بینانه‌یه؟، چه‌مکی چاره‌نووس له بنیاتناندا خۆدزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیاریه‌تی، ئه‌م ڕه‌جه‌بیزمه نه‌بوونی تێگه‌یشتنی مه‌نتیقیه بۆ ئه‌رک.
به‌شێکی به‌رچاوی گه‌شتنامه‌که باسی خێڵه کورده‌کان ده‌کات، لێره‌دا ڕیچ ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌ندامانی خێڵه‌کان خه‌ڵکانی ئازان و ئاماده‌ی مردن و ئاواره‌بوونن له پێناو سه‌رۆک خێڵه‌که‌یاندا، ئه‌ندامانی ئه‌م خێڵانه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش کۆیان ده‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر سیستمێک هه‌بێت نه‌ته‌وییانه کۆیان بکاته‌وه، ئه‌وا به‌رژه‌وندیی گشتی درووست ده‌بێت، کۆمه‌ڵگه‌ش ده‌بێت به پارێزه‌ری سیستمه‌که و کۆتایی به په‌رته‌وازه‌یی دێت، ئه‌وسیستمه‌ش ته‌نها له ناو ده‌وڵه‌تدا پراکتیزه ده‌بێت، به‌رژه‌وندییه بچوکه‌کان له ناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا ده‌توێته‌وه، ته‌نها به درووست‌کردنی ده‌وڵه‌ت تاک ده‌توانێت به پارێزگاریکردن له گشت، به‌رژه‌وندیی که‌سی بپارێزێت، له کۆتاییدا ده‌گه‌ین به‌و ڕه‌وایه‌تییه‌ی که ئه‌گه‌ر کۆتایی مێژوو لای مارکس کۆتایی چینایه‌تی بێت، لای فۆکۆیاما سه‌رکه‌وتنی لیبرالیزم و لای کارڵ پوپه‌ر دیکتاتۆرییه‌تی مرۆڤ بێت، ئه‌وا بۆ کوردیش کۆتایی مێژوو ده‌وڵه‌تی کوردییه.
گەورە سیاسەتمەداری ئنگلیز كلودیوس جەیمس ڕیچ، لە ساڵی 1787 لە فەڕەنسا لەدایك بووە، لە ساڵی 1920 دا گەشتێك بۆ كوردستان دەكات و بەوردەكاری تەواوەوە گەشتەكەی بەناوی(گەشتنامەی ڕیچ بۆكوردستان) تۆمار دەكات، ڕیچ لە ساڵی 1921دا لە شاری شیراز بەهۆی بڵاو بوونەوەی جۆرێك پەتا، گیان لەدەست دەدات.