سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا.

رۆژی یەکشەممە 14ـی 1ـی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی نوێی فینلەندا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی فینلەندا دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بە سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەقامگیری و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە.

سەرۆک بارزانی ، سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و سوپاسی گەل و حکومەتی فینلەندای کرد لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و هەروەها ستایشی رۆلی هێزەکانی فینلەندا و هاوپەیمانانی کرد، لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پێشکەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشدا، هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە رۆلی بەرچاوی هەبێت لە سەقامگیری عێراق.

باڵیۆزی فینلەندا رۆل و ئەزموونی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی لە ئاستی ناوچەکەدا بەرز نرخاند

دڵخوازەكانتان