داوای راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعیی لە شەهیدەکانیان دەكرێت

كۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوا لە بەرکەوتوان و کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعیی شەهیدەکانیان بۆبەرن.

بەپێی بڕیاری دادگای سلێمانی، کە بە کۆمەڵەکەی داوە، هەر “بەرکەوتوویەک یان شەهیدێک” تا 12.3.2024 راپۆرتی پزیشکی و قەسامی شەرعی نەهێنابێت مافی قەرەبووی نابێت.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیاند، لە کۆمەڵەکەیان دوو هەزار و 288 کەس وەک شەهید و زیاتر لە چوار هەزار وارسیان هەیە، بەڵام قەسامی هەزار و 800 کەسیان کێشەی نییە.

وتیشی، “بریندارەکان پێویستیان بە راپۆرتی پزیشکییە تا بیسەلمێنن بەرکەوتووی کیمیایین و شەهیدەکانیش پێویستیان بە قەسامی شەرعییە کە نابێت کۆپی بێت و دەبێت مۆرکراو و تەسدیقکراو بێت”.

بە پێی قسەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیاینی هەڵەبجە، هەر بریندارێک یان کەسوکاری شەهیدێک کێشە لە راپۆرتی پزیشکی هەبێت یان قەسامی شەرعی نەبات مافی دەفەوتێت قەرەبوو ناکرێتەوە.

دڵخوازەكانتان