كه‌ش و هه‌وای‌ دوو رۆژی‌ داهاتوو راگه‌یه‌ندرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ‌ و سبه‌ینێ‌ ئاسمان ساماڵ‌ و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ینێ‌ ئه‌گه‌ری‌ دروستبوونی‌ ته‌م هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت”.

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: “پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنی. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 – 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ “سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 8- 1- 2024 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور پاشان بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م هه‌یه‌ له‌هه‌ندێ ناوچه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ “پله‌كانی‌ گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری‌ خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ كاتی ته‌م 4 – 6 كیلۆمه‌تر ده‌بێت”.

دڵخوازەكانتان