شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی باڵای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی باڵای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لیژنەی باڵای بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات.

گوتیشی: “لیژنەکە پێکهاتووە لە چەند راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند ئەندامێکی لیژنەی دارایی یەنجومەنی نوێنەران، نوێنەری وەزارەتی دارایی، وەزارەتی نەوت و کۆمانیای سۆمۆ”.

دوێنێ شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامێتی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی و محەممەد شاکر راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، سەردانی بەغدایان کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، لەسەر ئاستی هەردوو سەرۆکوەزیران هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024

دڵخوازەكانتان