شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌وه به‌غدا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی بودجه و مووچه بچێته به‌غدا.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/1/2024، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات”.
هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: “شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن”.
وتیشی: “سبه‌ینێ كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق ده‌ست پێده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه “یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه ده‌بێت له‌مساڵدا”.