ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: به‌شێك له‌ وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌كان به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد، به‌هیواین هه‌نارده‌ی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ جیهان به‌رده‌وام بێت.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ گوتارێكدا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 20ـی ئاب 2022) له‌ ئەستەمبوڵەوە رایگه‌یاند، بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دانه‌وێڵه‌، هه‌نارده‌ی گه‌نمی رووسی و ئۆكرانی، گرنگه‌ به‌رده‌وام بێت.

گۆتێرێز هه‌روه‌ها گوتی: “تا ئێستا 50 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی هه‌نارده‌ی جیهان كراوه‌”.

ده‌شڵێت: “به‌شێك له‌ وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌كان به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، بۆیه‌ به‌رده‌وامبوونی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی له‌ ئێستادا زۆر گرنگه‌”.

بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێستا له‌ توركیایه‌، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ سه‌ردانی به‌نده‌ری (زیبۆرت)ـی له‌ ئیسته‌نبۆڵ كرد.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، به‌ یاوه‌ری پشكنه‌رانی تایبه‌ت، گه‌یشته‌ بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.

دڵخوازەكانتان