قائیمقامیه‌تی سلێمانی (52) شوێنی داخستوه
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردوی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
له مانگی رابردودا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر له شه‌ش هه‌زار و (500) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه و به‌هۆی سه‌رپێچی كردنیشه‌وه (52) شوێنی داخستوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌ڕاپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ قائیمقامی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و پابه‌ندكردنی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له (2023.12)ـدا، ژماره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان بریتی بوه له شه‌ش هەزار و (725) سه‌ردان، كه بەهۆی پابەندنەبون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن (534) شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە.
ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، له كۆی ئه‌و ژماره‌ی سه‌ردانانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كان (374) شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن بۆئه‌وه‌ی سزانه‌درێن.
راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌كان رونیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و چه‌ند باره‌بونه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كانیان، له مانگی (2023.12)ـدا لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌فه‌ر‌مانی قائیمقامی سلێمانی (52) شوێنیان داخستوه و دو شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، له‌مانگی رابردو (31) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو لە ناوبراوە، هه‌روه‌ها؛ به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كانه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه، بڕه‌كه‌ی بریتییه له (93) ملیۆن و (165) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسای ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی