موقته‌دا سه‌در: له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن گفتوگۆ ناكه‌م

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ تویتێكدا ئاشكرایكرد، دوای پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ پێشنیازێك بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دانیشتن و گفتوگۆ، یاخود روبه‌روبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانمان، هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان له‌وباره‌وه‌ پێنه‌گه‌یشت.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 20ـی ئاب 2022)، رایگه‌یاند، وه‌ڵامی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی شۆڕشگێران نییه‌.

هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی گه‌لی عێراق، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی داهاتوومان بن”.

ده‌شڵێت: “چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نه‌بن دووباره‌ گفتوگۆی نهێنی ئه‌نجامبده‌ین و هیچ شتێك له‌گه‌له‌كه‌م ناشارمه‌وه‌، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، گفتوگۆ و دانیشتن ناكه‌م”.

موقته‌دا سه‌در، له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: “له‌پێناو گه‌لی عێراق و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌رمی زۆرم نواند”.

دڵخوازەكانتان