لە سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن مەراسیمێكی لە بارەی شەوی یەڵدا سازکرد

لە سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن مەراسیمێكی لە بارەی شەوی یەڵدا سازکرد

‎ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە‌ 24/12/2023 لە شاری سلێمانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران، مامۆستایانی زانكۆ، توێژەران، رۆشنبیران، ئەدیبان و چالاكوانان مەراسیمێكی تایبەتی بەناونیشانی (ڕامانێك لە شەوی یەڵدا) سازکرد کە چەندین چالاكی جۆراوجۆری لە خۆگرتبوو.

‎له ‌سه‌ره‌تادا، د.نەزاكەت حەمە سەعید ئەندامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتەیەكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بە هەوڵ و خواستەكانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا بۆ خزمەتی زیاتری كایەی رۆشنبیری و هونەری و كلتوری.

دواتر نووسەر و توێژەر (ئاهورا كوردستانی) توێژینەوەیەكی زانستی لە بارەی شەوی یەڵدا پێشكەشكرد و تیشكی خستەسەر ڕەهەندە مێژوویی و ئەدەبی ئاینییەكانی شەوی یەڵدا و ئاماژەی بەوەدا بۆنەی شەوی یەڵدا بەناوی (شەو چلەوە) سەرەتا لە كوردستانەوە سەری هەڵداوە، كە تایبەتە بە كورد پاشان نەتەوەكانی تریش وەریانگرتووە.

‎مەراسیمەكە به‌ گوێگرتن لە میوزیك و شیعری هەریەك لە شاعیران (ڕۆژ هەڵەبجەیی، كاوە شێخ سەلام، هەنار موفتی، ڕێزان قەساب و نەسرین .تەنیا) كۆتایی هات.

دڵخوازەكانتان