بە تۆمەتی دزینی بوتڵی غاز دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەتۆمەتی دزینی غازی ماڵان لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دو تۆمەتبار دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە كە بتڵی غازیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات دو تۆمەتبار بە دزینی نزیكەی 60 بتڵی غاز  دەستگیربكرێن،  دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك لەو بتڵە غازانەدا كە دزیبویان.
ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەكاتی لێكۆڵنەوەكاندا دەركەوت كە چوار ماتۆڕسكیشیان لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی دزیوەو لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستگیرا بەسەر یەكێك لەماتۆڕە دزراوەكاندا، تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

دڵخوازەكانتان