بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕۆژانی پشوودا پاسپۆرت بە هاووڵاتییان دەداتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ڕۆژانی پشوو دەوام دەکات و هاووڵاتییانیش دەتوانن پاسپۆرتی جۆری A وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “هاوولاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە، ،واتە 22، 23 و 24ی 12، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکوو 4ی ئێوارە دەوام دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.”

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم هەنگاوەش لەپێناو پێدانەوەی پاسپۆرتی هاووڵاتییانە.

دڵخوازەكانتان