سوپای تورکیا ناوچە سنووریەكانی سیدەكان تۆپباران دەکات
بهیانی ئەمڕۆ شەممە، ٢٠-٨-٢٠٢٢ تۆپخانەكانی سوپای توركیا، بەمەبەستی لێدان لە بنکەو شوێنی چەکدارانی ( پەكەكە )، تۆپبارانی نزیک گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان کرد .
بەپێی زانیاریەکان كاتژمێر 8:30 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای توركیا لە سەربازگەکانی ناوچەی رووبارۆك و چیای كتكینەوە بەتۆپی دورھاوێژ بۆ ماوەی نزیکهی یەک کات ژمێر ناوچەکانی ڕۆبی وڕووال وگەلی شەکیو ودەراوی سەرو یان تۆپباران كردووە ، ھەرچەندە تۆپبارانەکە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەلام بەھۆی سووتانی پوش و پاوان و تێكچوونی سرووشت ژینگەی دەڤەرەكەمان زیانی زۆری پێگەیشتووە، هاوكات، ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای گوندنشین و ئاژەڵدار و مەڕدار و كاسبكارانی سنوورەكەش دروست کردووە
بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە و تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا و نائارامی سنووركە، زیاتر لە 118 گوندی ناوچەکە چۆڵكراون و ماوەی چەندین ساڵە نەتوانراوە دەستی ئاوەدانی بۆ رابكێشرێت.