ناحیەی سیتەکی شارباژێڕ و قەزای شارەزوور دوو کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون

لە ناحیەی سیتەکی شارباژێڕ و قەزای شارەزوور دوو کەس لەسەر داربڕین دەستگیر کراون و بە وتەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، سەدان داری تەڕیان بڕیوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، لە گوندی کۆتەڵانی شارەزوور هاوڵاتییەک 11 داری جۆری بەڕووی بڕیوەتەوە و لە گوندی کانی ساردی ناحیەی سیتەکیش کەسێکی دیکە سەدان داری تەڕی بڕیوەتەوە، کە دەست بەسەر سەرجەم دارە بڕاوەکاندا گیراوە.

“مەفرەزەکانمان چاوکراوەن و بە هاوکاریی هاوڵاتیان ئەوانە دەستگیر دەکەن دەستدرێژی دەکەن سەر ژینگە و سروشت و تێکی دەدەن”، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وای بە 964 وت.

دەشڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە 100 هاوڵاتیان لەسەر داربڕین دەستگیر کردووە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

بە پێی بڕیاری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم، هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت.

دڵخوازەكانتان