داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی عێراق گەیشتووەتە 106 ترلیۆن دینار

لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی عێراق گەیشتووەتە 106 ترلیۆن دینار، کە رێژەیەکی زۆری داهاتی نەوت بووە.

بەگوێرەی تۆماری دارایی مانگانە کە رۆژی دووشەممە 18.12.2023 لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەو داهاتە بە رێژەی 95٪ پشتی بە نەوت بەستووە کە بۆ هەر بەرمیلێک 70 دۆلار دیاریکراوە.

تێكڕای داهاتی عێراق لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 106 ترلیۆن و 843 ملیار و 96 ملیۆن و 310 هەزار و 310 دیناربووە، لەو رێژەیەش تەنها 5٪ داهات نانەوتی بووە کە دەکاتە پێنج ترلیۆن و 477 ملیار و 559 ملیۆن و 979 هەزار و 280 دینار.

نزیکەی شەش تریلیۆن دینار بۆ خەرجی و داهاتەکانی گواستنەوە تەرخانکراوە و ئەوەی بە تێکڕا دەمێنێتەوە 101 ترلیۆن و 940 ملیار و ملیۆنێک دینارە.

کۆی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشرینی دووەم واتە مانگی رابردوو زیاتر لە 8 ملیار و نیو دۆلار بووە ئەمە بە پێی قسەی وەزارەتی نەوت.

دڵخوازەكانتان