پارتی حەوت کورسی لە نەینەوا مسۆگەر کردووە
سەدا 52ـی دەنگەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا جیاکراونەتەوە؛ پارتی زیاتر لە 53 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و حەوت کورسی مسۆگەر کردووە.
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنــی گشتیی ئەنجوومــەنی پارێزگاکــانی عێراق، کـە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، لەلایەن ناوەندەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە؛ پارتی حەوت کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای مسۆگەر کردووە.
لە سنووری پارێزگای نەینەوا یەک ملیۆن و 695 هەزار و 566 کەس مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەبوو، لەو ژمارەیە 882 هەزار و 479 کەس دەنگیان دا. تاوەکو ئێستا سەدا 52ـی دەنگی وێستگەکان لە سنووری ئەو پارێزگایە جیاکراونەتەوە و، پارتی زیاتر لە 53 هەزار و 449 دەنگی بەدەستهێناوە و حەوت کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی مسۆگەر کردووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە سەدا 52 بووە. کوردستان24 زانیویەتی، بێجگە لەو حەوت کاندیدەی پارتی کە سەرکەوتنیان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا مسۆگەر کردووە، دوو کاندیدی دیکەی پارتی ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکەدا زۆرە؛ واتا پارتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی کورسی هەشت و نۆیەمدایە.
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمییەکان، کورسی لایەنەکان لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق بەم شێوەی خوارەوە دابەشبوون:
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (49 کورسی):
– دەوڵەتی یاسا: 12 کورسی
– هاوپەیمانی تەقەدووم: 10 کورسی
– هاوپەیمانی نەبنی: نۆ کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: چوار کورسی
– سیادە: چوار کورسی
– ئەساس: سێ کورسی
– حەسم: سێ کورسی
– عەزم: دوو کورسی
– قەیم: یەک کورسی
– ئوبشیر یا عێراق: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە (22 کورسی):
– تەسمیم: 12 کورسی
– دەوڵەتی یاسا: چوار کورسی
– نەبنی: سێ کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: یەک کورسی
– قیادە: یەک کورسی
– ئەساس: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا (13 کورسی):
– ئیبداع کەربەلا: شەش کورسی
-دەوڵەتی یاسا: سێ کورسی
– ئیشراق کانوون: دوو کورسی
– نەبنی: یەک کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای بابل (17 کورسی):
– دەوڵەتی یاسا: پێنج کورسی
– نەبنی: چوار کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: سێ کورسی
– قییەم: یەک کورسی
– ئەساس: یەک کورسی
– ئوبشیر یا عراق: یەک کورسی
– پەرلەمانی گەل: یەک کورسی
– تەقەدووم: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە (14 کورسی):
– دەوڵەتی یاسا: چوار کورسی
– نەبنی: چوار کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: دوو کورسی
– ئیشراق کانوون: یەک کورسی
– قییەم: یەک کورسی
– ئەساس: یەک کورسی
– ئوبشیر یا عێراق: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای واست (14 کورسی):
– واست ئەجمەل: حەوت کورسی
– دەوڵەتی یاسا: دوو کورسی
– نەبنی: دوو کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: دوو کورسی
– قییەم: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف (13 کورسی):
– جووڵانەوەی وەفا: پێنج کورسی
– دەوڵەتی یاسا: سێ کورسی
– نەبنی: دوو کورسی
– واسیقوون: دوو کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: یەک کورسی
– قییەم: یەک کورسی
– ئیدراک: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار (18 کورسی):
– دەوڵەتی یاسا: چوار کورسی
– ماکینە: سێ کورسی
– نەبنی: سێ کورسی
– موهممە: دوو کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: دوو کورسی
– قییەم: دوو کورسی
– ئیشراق کانوون: یەک کورسی
– ئەساس: یەک کورسی
ئەنجوومەنی پارێزگای موسەننا (12 کورسی):
– دەوڵەتی یاسا: چوار کورسی
– نەبنی: سێ کورسی
– هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی: دوو کورسی
– لایەنگرانی موسەننا: دوو کورسی
– ئیشراق کانوون: یەک کورسی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، کاتژمێر 05:00، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەنێت.
سەر لە بەیانیی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 15 پارێزگای عێراق، ناوچە کوردستانییەکان و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و، تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 18-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رێژهی بهشداریكردن له دهنگدانی گشتی و تایبهتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق له سهدا 41 بووه.
كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنی عێراق ئهوهشی خستهڕوو، شەش ملیۆن و 599 ههزار و 668 هاووڵاتی بهشدارییان له هەردوو ههڵبژاردنی گشتی و تایبەتی ئهنجوومهنی پارێزگاكان كردووه.
رێژهی بهشداریكردن له هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکان:
– کەرکووک: 65%
– نەینەوا: 52%
– دیالە: 40%
– سەڵاحەددین: 57%
– ئەنبار: 56%
– واست: 36%
– دیوانییە: %37
– زیقار: 30%
– بەسرە: 32%
– کەربەلا: %39
– نەجەف: 31%
– موسەننا: 44%
– میسان: 27%
– بابل: 39%
– بەغدا – رەسافە: 19%
– بەغدا – کەرخ: 29%