لیژنەی دەستپاكی بەدواداچوون بۆ كارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات
ئەحمەد روبەیعی، ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە، كە لیژنەكە بەدواداچوون بۆ كارەكانی ئیداری وەزارەتی دارایی دەكات.
هاوكات ئاماژەشی بەوەدا كە دۆسییەكانی گەندەڵی پەیوەست بە وەزیرەكان لەلایەن لیژنەی دەستپاكی و دەسەڵاتی دادوەری عێراق تا سەلماندنی سزاكانیان بە كراوەیی دەمێننەوە .
روبەیعی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای عێراق گوتی، دەستپاكی، وەك لیژنەیەكی كەرتیی، لە ئەولەویەتەكانی كارەكانمانە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو مەلەفانەی گەندەڵی بكەین كە لە هەموو جومگەكانی دەوڵەت ڕوودەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی دەستپاكی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەكانی تری رێكخستن، وەك دەستەی دەستپاكی و دادوەری ،بەدواداچوون بۆ دۆسییەكانی كارگێڕی وەزارەتی دارایی و كارەكانی دەكات.
رۆژی سێشەممەی رابردوو عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرد.
دواتریش مستەفا كازمی،سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمی واژووی لەسەر داواكارییەكە كرد و بەمەش عەلی عەلاوی لە پۆستی وەزیری دارایی و ئەندامێتی ئەنجوومەنی وەزیران دوورخرایەوە.
دوای دەست لەركاكێشانەوەكەش، كازمی داوای لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت كرد بەشێوەی وەكالەت كاروبارەكانی وەزارەتی دارایی بەڕێوە ببات .