ئه‌مساڵ 19 كه‌س له‌سه‌ر سیحر و جادوو له‌ سلێمانى ده‌ستگیركراون

ده‌زگاى ئاسایشی گشتى – سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مساڵ 19 كه‌س له‌سه‌ر سیحر و جادوو له‌ سلێمانى ده‌ستگیركراون.

سه‌لام عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ده‌زگاى ئاسایشی گشتى – سلێمانى راگه‌یاند،

به‌ ناوى سیحر و جادوو ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك فریودراون و ئه‌وانیش رێكارى خۆیان بۆ ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ گرتووه‌ته‌به‌ر، كه‌ كارى سیحر و جادوویان كردووه‌.

وتیشی، “ئه‌وانه‌ى به‌ ناوى سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون، به‌ پێی ماده‌ى 456 له‌ یاساى سزادانى عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌ باره‌ى دۆخى ماده‌ى هۆشبه‌ریش له‌ سنوورى سلێمانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئه‌مساڵ تۆمه‌تبارى زیاتر ده‌ستگیركراون و زیاتر له‌ 385 كیلۆگرام ماده‌ى هۆشبه‌ریش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

وتیشی “ساڵى پار ژماره‌ تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیر كراوه‌كان 850 كه‌س بووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ 991 کەس دەستگیرکراون”.

دڵخوازەكانتان