هەر بریکارێکی خۆراک لە ساڵی نوێدا پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی پێنادرێت

هەر بریکارێکی خۆراک لە ساڵی نوێدا پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی پێنادرێت ، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی دەڵێت، نوێکردنەوەکە ساڵانەیە.

لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین سێ هەزار و 200 بریکار لەو سنوورە هەن.

بۆ نوێکردنەوەی پێناسی بریکارەکان بڕی 25 هەزار دیناریان زەردەگیرێت

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانی راگەیاند، بڕیارەکە بۆ هەموو کوردستانە و دەبێت بریکارەکان لە هەر شوێنێک بن لە ساڵی نوێدا پێناسەکانیان نوێ بکەنەوە، “هەر بریکارێک نوێی نەکاتەوە خۆراکی پێنادرێت”.

وتیشی، “داهاتی ئەو نوێکردنەوەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە 80 ملیۆن دینارە و بۆ حکومەتی هەرێمە و ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا”.

دڵخوازەكانتان