په‌یامی سه‌رۆك بارزانی به بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی
:بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان،
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، به بۆنه‌ی حەفتاویەكەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م
یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی دەوڵەمەند و بێوێنەی دەستپێكی بەشداری و پێگەیاندنی ئافرەتی كوردستانی لە ژیانی سیاسی بووە و ڕۆڵی لە خەباتی گەلەكەمان و هەروەها ناساندن و بەرگریكردن لە مافەكانی ئافرەت بەرچاو و دیارە. هەمیشە ئەو چاوەڕوانییە لە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەیە كە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و پیشەیی بن بۆ سەرجەم ئافرەتانی كوردستان و كار بۆ پاراستنی مافەكانی ئافرەت لەنێو خێزان و شوێنی كار و گۆڕەپانی سیاسەت و كایەكانی تری كۆمەڵگەدا بكەن. مسعود بارزانی 11ی كانوونی یەكەمی 2023