ئەو پیاوەی لەسلێمانی‌ هاوژینەكەی‌ خۆی‌ بەچەقۆ كوشت دەستگیركرا

مەفرەزەكانی بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ ئەو پیاوەیان دەستگیركرد كە شەوی‌ ڕابردو بەچەقۆ هاوژینەكەی‌ خۆی‌ كوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كەمێك پێش ئێستا  رایگەیاند دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردوو لەڕووداوێكدا پیاوێك بەچەقۆ هێرشیكردە سەر هاوژینەكەی‌ و بەسەختی‌ برینداری‌ كرد، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردوو ژنەكەشیان ڕەوانەی‌ نەخۆشخانە كرد، بەڵام بەهۆی‌ سەختی‌ برینەكەیەوە ئافرەتەكە گیانی لەدەستدا.
هەروەها دەڵێت:بەهۆی‌ تایبەتمەندی‌ دۆسییەكەوە، تۆمەتبار ڕادەستی‌ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان كرایەوە.
دەشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ع) لەدایكبووی‌ 1995 بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێڕاقی‌ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

دڵخوازەكانتان