دهرگای خۆتۆماركردن بۆ بهشداریكردن له خولی كۆلیژی سهربازی عێراق كرایهوه
دهرگای خۆتۆماركردن بۆ بهشداریكردن له خولی كۆلیژی سهربازی عێراق كرایهوه و سهرجهم دەرچووانی ئامادهیی ههرێمی كوردستان دهتوانن خۆیان تۆمار بكهن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، وهزارهتی پێشمهرگه له بانگهوازێكدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەرچووی ئامادەیین لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (114)ی کۆلیژی سەربازی، ئەوا ئێستا دەرگای داواکاری کراوەتەوە.
پێشکەشکردنی داواکاری له ئەمڕۆ سێشهممهوه بۆ ماوەی شەش رۆژ تا رۆژی 10ی کانوونی دووەمی 2023 بهردهوام دهبێت.
ئهو دەرچووانەی كه ئارهزوومهندن ناوی خۆیان تۆمار بكهن، دهبێت ئهم مهرجانهی خوارهوهیان تێدابێت:
– بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (70%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچووانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل – کارەبا – میکانیک – ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (80%).
– تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (3ی 12ی 2000) تا (2ی 12ی 2005).
– تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له (18) ساڵ کەمتر نەبێت و له (24) ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایکبووی (16ی 9ی 1999) تا (15ی 9ی 2005) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.
تێبینی/
1- پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی رێکارە پێویستەکانن و سیستمی راگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی ئاماژەپێکراو (لینکەکەی خوارەوە) و بە پێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگهیەک.
2- هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/ وەزارەتی بەرگری کراوە.
3- پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنیا لە رێگەی کارتی نیشتمانییەوە بێت.
هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکات.