بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات و دۆلاری کاش کەم دەکاتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ خستنه‌ڕووی دۆلاری زیاد كرد، هاوكات دۆلاری کاش کەم دەکاتەوە و نرخی 100 دۆلاریش به نزیكی 157 هه‌زار دیناره.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12/2023، بڕی 214 ملیۆن و 388 هه‌زار دۆلاری خستووه‌ته ڕوو، له‌و بڕه‌دا، 199 ملیۆن و 798 هەزار دۆلاری به شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه و 14 ملیۆن و 590 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.
له كاتێكدا بانكه‌كه خستنەڕووی دۆلار زیاد کردووە، بەڵام دۆلاری کاشی لەم هەفتەیەدا بۆ کەمترین ئاست دابەزاندووه.
دوێنی زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلار خستنه‌ڕوو بوو، زیاتر لە 19 ملیۆن دۆلاریش به شێوه‌ی کاش بوو.
هه‌ر ئەمڕۆ چوارشه‌ممه نرخی 100 دۆلار به نزیكی بەرامبەر 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.