بلینكن داوا لە سوودانی دەكات ئەمریكییەكان لە عێراق بپارێزن
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات هەموو ئەو دامەزراوانە بپارێزێت كە ئەمریكییەكان لەخۆدەگرن.
ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە حكومەتی عێراق كرد ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات بۆ پاراستنی هەموو ئەو دامەزراوانەی كە كارمەندانی ئەمریكی لێیە.
هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە بكات كە بەرپرسیارن لە هێرشكردنە سەر ئەمریكییەكان لە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، بلینكن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، هەروەها باسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و حەماس كردووە، لەگەڵ پێویستی ڕێگریكردن لە درێژبوونەوەی ململانێكان.