روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلوولی وانەبێژان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مامۆستایان دەرنەچووە.

لە روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی هاتووە: “لە چەند پەیج و دەزگایەکی راگەیاندن بەیاننامەیەک بەناوی دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی ئەیلولی وانەبێژان بڵاوکراوەتەوە و لە چەند بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزارەتی دارایی بەهۆکاری خەرج نەکردنی شایستەکانیان تۆمەتبار دەکەن. بۆ سەرجەم وانەبێژان و رایگشتی روون دەکەینەوە، کە هیچ بڕیار و رێنماییەکی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بۆ خەرج کردن یان خەرج نەکردنی مووچە و شایستەی دارایی هیچ چین و توێژێکی مامۆستایان دەرنەچووە”.            

دڵخوازەكانتان