کەشناسی : بارانبارین دەست پێدەکاتەوە

رۆژی یەکشەممە، 26-11-2023، بەشی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان هەور بێت، لەگەڵ بارانبارینى پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچەى جیا جیا و ئاماژە بەوەش دەکات، لە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى بارانبارینى کەم هەیە.”

لەبارەی کەشوهەوای ناوچە شاخاوییەکانەوە، کەشناسی دەڵێت، “دابارین مامناوەند دەبێت، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لە شەودا لە هەندێک ناوچەى شاخاویى سنووریشدا ئەگەرى بەفربارین هەیە.”

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە کەشناسی دەڵێت، “لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى نێوەڕاست، بارانبارین لە ناوچەکەمان زیاتر دەبێت؛ هەروەها بەفربارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.”

بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی، “سبەی لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان بارانى پچڕ پچڕ دەبارێت؛ هەندێک ناوچە ئاستى دابارینی زیاتر دەبێت، وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک. لە ئێوارە و شەویشدا کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت.”

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر؛ 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی؛ 13 پلەى سیلیزى

دهۆک؛ 12 پلەى سیلیزى

کەرکووک؛ 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە؛ 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ؛ 14 پلەى سیلیزى

دڵخوازەكانتان