نێچیرڤان بارزانی : به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پایامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئه‌مڕۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر له رۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ كه‌مپه‌ينى 16 رۆژه‌ى كار و چالاكييه‌كانى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. لێبڕاوانه به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره توندوتيژييه‌ك دژى كچان و ژنان و هه‌راسانكردنيان له هه‌ر كوێ و به هه‌ر پاساوێك بێت، ده‌وه‌ستينه‌وه”.
لە پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: “له‌م رۆژه‌دا یادی هه‌موو ئەو ئافرەتانە دەکەینەوە کە سته‌ميان لێكرا و لەبەر رەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێک دادی ئازارى گەورەی خێزان و دایکوباوکانى ئه‌و قوربانييانه نادات. تاكه دڵنه‌وايى بۆ ئه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌يه هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى دادوه‌رى بۆ قوربانييان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها به پێزانينه‌وه له رۆڵى خانمانى چالاكوان و مامۆستايانى ئايينى و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت، بۆ باشتركردنى دۆخى ئافره‌تان كار ده‌كه‌ن”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە: “له‌م ياده‌دا پابه‌نديمان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به ئيراده‌يه‌كى پته‌و و به جددى به‌ره‌نگارى هه‌موو توندوتيژى و پێشێلكارى و ده‌ستدرێژييه‌ك به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و مافه‌كانيان ده‌بينه‌وه. له هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تيش به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌رگيز له كار و هه‌وڵدان بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئازاد و دادپه‌روه‌ر و يه‌كسان كۆڵ ناده‌ين”.