ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی دەخاتەڕوو

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی 22-11-2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بارزانی، ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت بە میلاکی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022، کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن.

لە تەوەری سێیەمدا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازیی کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

دڵخوازەكانتان