سلێمانی و هەمەدان بە دەستەخوشکی یەکتر ناسێندران
یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران لە سلێمانی، 24 کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنانی شاری هەمەدانیان بانگهێشتکردووە، لە مەراسیمێکدا شاری سلێمانی و شاری هەمەدان بە دەستەخوشکی یەکتر ناسێندران.
عەتا محەمەد نوری سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران دەلێت :”، 24 کۆمپانیای شاری هەمەدانی ئێران بانگهێشتکراون بۆ شاری سلێمانی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا کار دەکەن، لە بەرامبەردا کۆمپانیاکانی شاری سلێمانی هێندراون.
وتیشی، لە ساڵی 2010ـەوە شاری سلێمانی پەیوەندییەکی بەهێزی هەبووە لەگەڵ شاری هەمەداندا لە بواری بازرگانیدا، یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران لەگەڵ ئەنجومەنی هاوکاری هەمەداندا پەیوەندیەکانیان بەهێزتر دەکەن لەمەودوا.
ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای شاری سلێمانی هێندراون بۆ رێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەمەدان، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا.
عەتا محەمەد ئەوەشی خستەروو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاری هەمەداندا نزیکەی 42 ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە.