لە رووداوێكی هاتووچۆدا 10 مامۆستا و 3 لە منداڵەكانیان گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی ستافێكی پەروەردەیی لە سەر رێگای سەفوان – ئوم قەسر پارێزگای بەسرە تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووە و 10 كەسیان و 3  لە منداڵەكەیان گیانیان لەدەستداوە. 
دوای رووداوەكەش وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ ئەو ڕووداوە پڕ ئازارە دەربڕی و  كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك مامۆستای ژن و پیاو و سێ لە منداڵەكانیان لە قوتابخانەی ئیبراهیمی لە سەفوان.

دڵخوازەكانتان