شەقامێکی سلیمانی تووشی داچوون بووە

بەشێک لە شەقامێکی سلیمانی لە نزیک سەیرانگا و گەڕەکی تاڤگە تووشی داچوون بووە و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاولاتیان دەکەنەوە کە بەشێکی شەقامی لای ترافیک لایتی نزیک سەیرانگای تاڤگە بەهۆی شاکانی بۆری ئاوی سەرەکی ماڵانەوە تووشی داچوون بووە.
شارەوانی دەڵێت، داچوونی ئەو بەشەی شەقامەکە ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکردووە.
ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکەن و شارەوانی داوا لە هاڵاتیان دەکات بە وریاییەوە شەقامەکە بەکاربهێنن تا کاری چاککردنەوەکەی تەواو دەبێت.

دڵخوازەكانتان