مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی‌ گشتیی‌ قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دەکات

ەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تشرینی دووه‌می 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی له‌ حسێن عه‌لی‌ ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌، کونسوڵی‌ گشتیی‌ قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کردنەوەی کونسوڵخانە و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی گشتیی قەتەر، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە حسێن عه‌لی‌ ساڵح ئه‌لفه‌زاله‌ کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە و هاوكاری‌ و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕیوە.

وەک ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “كونسوڵی‌ گشتیی‌ قه‌ته‌ر، سڵاو و رێزی‌ خاوەنشکۆ میری‌ قه‌ته‌ری بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیاند و ئاماژەی بە پەیوەندی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەڕ کرد و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان نیشاندا به‌تایبه‌تی‌ له‌ بواری‌ وەبەرهێنان و ئابووریدا”.

دڵخوازەكانتان