كهشناسی : بارانبارین دهستپێدهكاتهوه
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە درەنگی شەوی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر نزمەپاڵەستۆیەکی تورکیا و دواتر تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و بارانی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکان ببارێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێشبێنییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانباران بە دوو قۆناخ روو لە ناوچەکە دەکات و دەڵێت، “پێشبینى هاتنى کەشێکى ناسەقامگیر لە رۆژانى داهاتوو دەکرێت کە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، درێژبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆی لاوازى تورکیا کە کاریگەرییەکەى لە درەنگى شەوى سێشەممە، 14ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات بۆ رۆژى چوارشەممە 15ـی مانگ، کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانبارین بەشێوەى نمە و مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت و هەورە تریشقەش دەبێت، هەروەها گەرما نزیکەى چوار بۆ شەش پلەی سیلیزى نزمدەبێتەوە