توركیا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریای بۆردومانكرد
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشكرای كرد، له هێرشێكی فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا، بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، 11 كه‌س كوژران.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: توركیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای به‌شار ئه‌سه‌دی له گوندی (چارقلی) له نزیك كۆبانی (رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌له‌ب)، بۆردومانكرد، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 11 كه‌س كوژراون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌هۆی زۆری ژماره‌ی برینداران و خراپی دۆخی ته‌ندروستیان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوان به‌رزببێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، زانیارییه‌كان ئه‌وه پشڕاست ناكه‌نه‌وه، كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون، سه‌ر به سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ـی ئابی 2022، سوپای توركیا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی 4 گولـله هاوه‌نیان ئاراسته‌ی ناوه‌ندی كۆبانێ كرد، تۆپبارانه‌كه قوربانی لێكهوتهوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مه‌لی كۆبانێ، به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گوت: “ئه‌مڕۆ 4 برینداری تۆپبارانه‌كانی توركیا گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، مێردمنداڵێكی 14 ساڵانیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا”.