دیاری كردنی كێشەكانی دڵی جیهان
هیوا ئەحمەد
بە درێژایی مێژووی نوێ، ڕۆژهەڵاتی ناوین نوقمی كێشە و ململانێی نەتەوەیی و سیاسی و ئایینی و مەزهەبی و كلتوری بووە، كێشەكان ڕیشەیەكی قوڵی سەدان ساڵەیان هەیە، هەرچەندە هەندێك جار بە سەركوتكردن، یان پەیمانی نێوان هەندێك زلهێز و وڵاتانی دیكە كێشەكە سڕكراوە بهشێوهیهكی كاتی، بەڵام ئەم برینە ساڕێژ نهبووه و هەمووكات ئەگەری كولانەوەی هەبووە.
كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوین فرە ڕەهەندن و، پۆلێن دەبن بۆ سەر دوو بەش، كێشە ناوخۆییەكان كە ئەو كێشانەن دەرهاویشتەی نێو خودی ڕۆژهەڵاتن، هەرچی كیشەی دوومیشە هەناردە كراوە بۆ ڕۆژهەڵات و كورت دەبێتەوە بۆ دەستگەیشتن بە سەرچاوەی وزە و دەستگرتن بەسەر جیۆپۆلەتیكە گرنگەكەیدا.
پیاوی سیاسەتەكانی ئەمەریكا (نیكۆلاس سپایكمان) دەڵێت: “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڵی جیهانە، ئەگەر توانیت دڵ كۆنترۆڵ بكەیت، كەواتە جیهانت كۆنترۆڵ كردووە”، هەمووان دەیانەویت جێگەیان هەبێت لە ناودڵی جیهاندا و لە پیناو پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەكانیاندا، لە ئێستادا هیچ لایەك ناتوانێت بە تەنها ببێت بە سوپەر هێز و دەست بگرێت بەسەر ڕۆژهەڵاتدا، كۆنتێكستی هێز درووست بووه بە جۆرێك كۆمەڵێك وڵات لەسەربناغەی پاراستنی بەرژەوەندیی ئابووریی هاوبەش یەك دەگرن، ناتوانین كێشهكانی ڕۆژههڵات دیاری بكهین تا نەخشەی بەركەوتنە ستراتیژی و ئابوورییەكان نەكێشین، ئەوكات وێنەكەمان بە ڕوونی بۆ دەردەكەوێت. پیویستە ئاماژە بەوەش بكەین كە هەندێك لە هێزەكان لە جێگەیەكدا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە و پێكەوە كاردەكەن، لە هەندێك شوێنیش بەرژەوەندییەكانیان بەریەك دەكەون و دژ بە یەك دەوەستنەوە.
درخستەی پلانی ستراتیژیی ئابووریی هێز و كۆنتێكستی هیزەكان دەبێتە تێگەشتنی لۆژیكی لە كێشە هەنوكەییەكانی ڕۆژهەڵات، وەك:
* ڕێگەی ئاوریشمیی چین: ئەم ڕێگە ئابوورییە گەورەیە زۆریك لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورپا پێكەوە دەبەستێتەوە، كە وڵاتی چین بە هێزە نەرمە زەبالاحەكەی، كاری تێدا دەكات و پارەیەكی خەیاڵیی تێدا خەرج كردووە و، لەوەش تێگەشتوون كە گۆڕپانی ڕێگەكەیان چۆڵ نییە، بەڵام لە ئەگەری سەرنەكەوتنی كارەكەشیاندا بۆ چەندین دەیە دەخنكێت، بۆیە چینییەكان ناچارن مكوڕ بن لە سەر جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییە مێژووییەكەیان و لەمپەرەكانی بەردەمیان ڕابماڵن.
*پلانی ڕووسیا بۆ درووستكردنی یەكێتیی ئابووریی ئۆرسیا، كە ئەمەیان بیرۆكەی (دۆگین)ی فەیلەسوفی ڕووسە و پۆتین جێبەجێی دەكات، خۆی دەبینێتەوە لە پێكەوەبەستنی بەشێكی زۆری ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا. پێكەوە بە سەركردایەتیی خۆی. ڕووسیا بە كردەیی هەنگاوی ناوە بۆ دەستگەشتن بە ئاوە گەرمەكان و، بە هێرش بۆ سەر ئۆكرانیا دەستی پێكردووە. هەرچەندە ئەمەریكا لە ڕواڵەتدا یارمەتیی ئۆكرانییەكان دەدات دژی ڕووسەكان، بەڵام لە واقیعدا ئۆكرانیای كردووە بە ژێر قەرزێكی زۆرەوە، كە ناچاری دهكات لە داهاتوودا بە تەواوی بچێتە ژێر ڕكێفی ئەمەریكا و ئەو پەیامەشی بە جیهان گەیاند كە ئەوە ئەمەریكایە ئەوروپا لە داگیركاریی ڕووسیا دەپارێزێت. لۆژیكییە ئەمەریكییەكان ئەو هەنگاوەی ڕووسیان بەدڵ بێت، چونكە دەبێت بە لەمپەر بۆ (ڕێگەی ئاوریشمی چین) و لە هەمان كاتدا بچووككردنەوەی هێز و ڕوڵی ئەوروپا و مانەوەیان لە ژێر هەیمەنەی ئەمەریكادا.
*ڕێگەی سێیەم ( ئای ئێم ئی سی) تەواو نوێیە، كە لە بەندەری مومبای هیندستانەوە دەست پێدەكات و بە هەریەكە لە وڵاتانی ئیمارات و سعودیە و ئەردەن و ئیسرائیلدا دەڕوات و لە ئەڵمانیا كۆتایی دێت.
ئەم ڕێگه ئابوریه نوێیه، گورزێكی بەهیز بوو درا لە ڕێگەی ئاوریشمی چین و یەكێتی ئۆراسیا، لەلایەكی دیكەشەوە دوورخستنەوەی هنیدستان بوو لە درووستكرنی(یهكێتی دراو) دراوێكی نویێی هاوبەش لە لایەن چین و ڕووسیا و هندستان و…هتد، بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی، جگە لەمانەش، دۆستەكەی ئەمەریكا (ئیسرائیل) دەبەستێتەوە بە وڵاتنانی ئیسلامییەوە و سوودێكی ئابووریی گەورەشی پێ دەبەخشێت.
*دروستكردنی كهناڵی ئاوی بنگۆریۆن له نێوان دهریای سور و دهریای ناوهڕاست . دهوڵهتی ئیسرائیل له پلانیدایه ئهم كهناڵه ئاویه ستراتیژیه بكاتهوه بۆ هاتوچۆی كهشتیوانی. ئهمه جگه لهوهی ركابهرێكی بههێزی نۆكهندی سوێس دهبێت لێدانێكی گهورهشه له یهكێتی عهرهب و ئابوری میصر. وه له لایهكی ترهوه جگه له ئیسرائیل وڵاتی ئوردن سودمهندی ئابوری دهبێت.
جگە لەم پۆنتانەی سەرەوە، هێڵی نوێی گواستنەوەی گازیش لوغمێكی دیكەیە لە ڕۆژهەڵاتدا، كە ڕووسیا بەم هێڵانە زۆر هەستیارە و پەرچەكرداری توند و بەهێزی هەیە، وەك:
*هێڵی گازی (باكۆ-تەبلیس-ئەرزڕوم) كە گازی سرووشتیی ئازربایجان دەگەیەنێتە ناو توركیا،سهرهڕای نیگهرانی ئێران ڕووسیا تەواو بەم هێڵە هەستیارە، چونكە وا دەكات كە توركیا پشت بە گازی ڕووس نەبەستێت و دەشتوانێت هەناردەی ئەورپا بكات.
*ڕێككەوتنی (ئیست مید)ی نیوان ئیسرائیل و یۆنان و قوبرسی یونان بۆ درووستكردنی هێڵی (لیفیتان) كە 10%ی گازی ئەوروپا دابین دەكات، ئەم ڕێگە نوێیەش توركیای نیگەران كردووە، چونكە توركیا پێی وایە مافی هەیە پشكی هەبێت لە گازی دۆزراوەی ژێر دەریای قوبرسدا، ڕووسیاش بە مەترسیی گەورەی دەبینێت لە سەر بازاڕی گازی خۆی.
*هێڵی گازی ئیسلامی لە نیوان ئیران عێراق سووریا، ئەمەیان ڕۆڵی گەورەی نییە، بەڵام بێ كاریگەرییش نییە، چونكە یەكێتییەكی بەهێزی شیعی درووست دەكات و دەبێتە بەربەستی ستراتیژییەتی هێزە گەورەكان.
*جگه لهو بهرژهوندیه ستراتیژیانهی دهوڵهتان، كه ئاماژهی پێكرا كێشهی نهبوونی دهوڵهت بۆ كورد و فهلهستینیهكان. یهكێكی تردهبێت لهو كێشانهی له داهاتوودا وچاوهكان دهچنه سهر بێ دهوڵهتی ئهو دوو گهله.
دەتوانین بگەین بەو ئەنجامەی كە تا بەلاداكەوتنی كێشەكان، یان ڕێككەوتنی هێزەكان لە سەر چونیەتی دابەشكردن، بەریەككەوتن و جەنگ درێژەی دەبێت . دەكرێت نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕرێت، بە جۆرێك كە داڕشتەوەی نەخشەكە لەسەر بناغەی نەتەوەیی یان ئایینی نەبێت، بەڵكو جیۆپۆلەتیكی ئابووریی بێت، جا ئەو دابەشكردنە ئاشكرابێت یان هەر بە شاراوەیی بمینێتەوە، بە جۆریك بێت، كە درووستكرنی زۆنێكی ئابووریی سنوورەكەی ڕانەگەیەنرێت، گریمانەی تیێوریی پیلانیش ئەگەرێكی بەهیزە، كە هیزەكان پێشوەختە ڕێككەوتوون لە سەر دابەشكارییەكان و ئەوەی ئیستا ڕوو دەدات، تەنها نمایشە و ڕاماڵینی ڕێگرییە بچوكەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پەلانەكانە.
دهبێت ئاماژه بهوهش بكهین زلهێزهكانی جیهانی بهرژهوندیان له ڕۆژههڵاتێكی بێكێشهدا نیه، چونكه بازاڕێكی باشه بۆ نمایش و تاقی كردنهوه و ساغ كردنهوهی چهك و چۆڵی كۆمپانیا بهرههمهێنهرهكانی ئهوبواره.له لایهكی ترهوه زلهێزهكان وادهحوازن گهلانی ڕۆژههڵات ههمیشه دوژمنی یهك بن، چونكه لهو دۆخهدا بۆ پاراستنی خۆیان له یهكتر دهچنه ژێر ڕكێفی زلهێزهكانهوه. لهكاتێكدا دهشێت زلهێزهكه یارمهتی ههردوو گهلی دوژمن بهك بدات له یهك كاتدا.
له كۆتایدا دهگهین بهو ئهنجامهی كێشهی ڕۆژههڵات لهوهدا بچوك نابێتهوه جهنگی نێوان دوو گهل یان دوو ئاین بێت له سهرجوگرافیایهكی دیاری كراو.