بێ ئاڵای کوردستان نە ئەتوانین سیاسەت بکەین نەفێرش ئەبین
ئەمرۆ خاتو لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان و یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستی کەرکوک گەرمیان ، لە سەردانیەکدا بۆ شاری کەرکووک رایگەیاند، بێ ئاڵای کوردستان نە ئەتوانین سیاسەت بکەین، نەفێرش ئەبین
پاشان دەربارەی دۆخی شاری کەرکووک وتی، چیتر والیەکی سەپێنراو قبوڵ ناکەین حوکمرانی شاری کەرکووک و خەڵکە رەسەنەکەی بکات،ئێستابەرەو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نزیک دەبینەوە، پشت بەخوداو خەڵکە تێکۆشەرەکەی کەرکووک ، سەرکەوتو ئەبین و برنەوەیەکی مێژوو تۆمار ئەکەین، ئەوەی لەدوای روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر لە گەلەکەمان و خەڵکە رەسەنەکەی کەرکووک بە کوردو هەمو پێک هاتەکانەوە وەکو مافی سروشتی زەوت کراوە ، لەرێگای بردنەوەی زۆرترین کورسی ئەنجومەن و بەئیردایەکی بەهێز وەری دەگرینەوە..