حكومه‌تی هه‌رێم داوای سێ مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی 11ی 2023، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت دوو نامەی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە، بۆ ئەوەی رەزامەند بێت بە ناردنی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.

ئومێد سەباح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی
 لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بۆ بابەتی هەمواری بودجەی گشتی عێراقیش، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردووە، بۆ ئەوەی کار لەسەر هەموارەکەش بکرێت و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، رێككه‌وتنیان كرد تایبه‌ت به‌ پرسی بودجه‌ و مووچه‌، به‌ڵام به‌غدا بیانوو ده‌گرێت و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌بووه‌

دڵخوازەكانتان