لە سلێمانی بنمیچی باڵاخانەیەك ڕووخا و ژمارەیەك كرێكار كەوتنە ژێر داروپەردووی باڵاخانەكە

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنمیچی باڵاخانەیەك ڕووخا و ژمارەیەك كرێكار كەوتنە ژێر داروپەردووی باڵاخانەكە و بریندارن.

سەركەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: “كەمێك پێش ئێستا، لە نزیك شاری مامۆستایان لە سلێمانی، بنمیچی باڵاخانەیەكی تەواونەكراو ڕووخا، ژمارەیەك كرێكاریش كەوتنە ژێر داروپەردووی باڵاخانەكە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئێستا ئەو كرێكارانەی كەوتبوونە ژێر داروپەردووی باڵاخانەكە، دەرهێنراون و بریندارن و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە، تا ئێستاش هیچ كەسێك بەهۆی ڕووداوەكەوە گیانی لەدەست نەداوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و تەندروستییش، گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.”

دڵخوازەكانتان