راگهیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی
دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوانیان، یەكێتی و پارتی راگەیەندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی ناوەرۆكەكەی بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگهیەندراوی كۆبوونهوهی هاوبهشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان
ئهمڕۆ، سێشەممە 7ی 11ی 2023، له بارهگای مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، كۆبوونهوهی هاوبهشی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهنجامدرا.
له كۆبوونهوهكهدا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، رەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان لهبارهوه كرا.
ههردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنهوهی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغهكه و، رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگارییەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیروگرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان.
له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، جهخت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومهتی ههرێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته داراییهكان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.
لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاریکرا. شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان
2023/11/7