کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام دەستیپێکرد. 

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی دوو حیزبەکەیە لە چوار مانگی رابردوودا. نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندەکان دەکەن. 

لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، پێشتر عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە رووداوی گوتووە، هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای شەڕی غەززە و ئیسرائیل، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی یەکێتی و پارتی دەکەن. 

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینکی، پشتیوان سادق، مەحموود محەممەد، ئازاد بەرواری و دڵشاد شەهاب.

شاندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێکدێت لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، عیماد ئەحمەد، شاڵاو عەلی عەسکەری، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ و رەفعەت عەبدوڵڵا.

دڵخوازەكانتان