نرخی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یەکەم راگەیەندرا

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە رایگەیاند، به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ مانگی تشرینی یەکەم بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ45 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم له‌نێوان شەش هەزار و 500 دینار بۆ حەوت هەزار دیناره‌ بەو پێیەى لە نێوان 140 بۆ 160 کاتژمێر کاریان کردووە.

ئاشکراشیکرد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ ئەم مانگە گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لە نێوان 12:00ى نیوەڕۆ تا 1:00ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، جگە لەوەش لە بەیانیان کە 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن.

دڵخوازەكانتان